ڕێکەوتنی نێوان چەند لایەنێکی سیاسی عێراق بە ئامادەبوونی قاسم سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
پەیامی کورد ... ڕێکەوتنی نێوان چەند لایەنێکی سیاسی عێراق بە ئامادەبوونی قاسم سلێمانی ئاشکرا دەکرێت .
ئه‌سیل نوجه‌یفی سه‌ركرده له فراكسیۆنی "قه‌رار" رێككه‌وتنی نێوان چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی عیراق ئاشكراده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدۆلمه‌هدی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری وزاری.
نوجه‌یفی له پۆستێكیدا له فه‌یسبوك كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی عیراقی ئاشكراكردوه به‌بێ به‌شداری هه‌ریه‌كه له ئیئتیلافی سائیرون-ی موقته‌دا سه‌در و هاوپه‌یمانیی نه‌سڕ-ی حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌ره‌ی ئینقاز.
نوجه‌یفی ره‌خنه له چه‌ند بڕیارێكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌گرێت به‌وه‌ی له‌خاڵێكی رێككه‌وتنه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان داوا له یه‌كتری ده‌كه‌ن هه‌ندێك قوربانی بده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام له خاڵێكی دیكه‌دا دژی ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت و په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
میدیاكانی عێراق باس له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن له باره‌گای ره‌وتی حیكمه له به‌غدا، كه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتوون، به‌ڵام دیار نییه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردوه یان نا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكردوەتەوه.