ڕێکەوتننامەی نێوان ٤ کۆمپانیای ئیماراتی و ئیسرائیلی واژوو کرا
پەیامی کورد ... ڕێکەوتننامەی نێوان ٤ کۆمپانیای ئیماراتی و ئیسرائیلی واژوو کرا
دوو کۆمپانیای ئیماراتی بە بیانووی پەرەپێدانی لێکۆڵینەوە و تەکنۆڵۆژیای خۆیان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا لەگەڵ دوو کۆمپانیای دیکەی ئیسرائیلی ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات WAM لە بابەتێکدا کە لە دواهەمین کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوودا لە بنکەی ئینتەرنێتی خۆیدا بڵاویکردەوە ، لە واژوو کردنی ڕێکەوتننامەیەک لە نێوان دوو کۆمپانیای بەشی تایبەت ی ئەم ووڵاتە و دوو کۆمپانیای ئیسرائیلی لە ژێر ناوی پەرەپێدانی لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیا بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا هەواڵیدا .
لە ڕاپۆرتێکدا ئاژانسی هەواڵی ئیمارات لەمبارەوە هاتووە : لە سێبەری بڵاوبوونەوە و گشتگیری کۆرۆنا لە جیهاندا و لە سێبەری ئەو دۆخەی کە لە بەر ئەم کێشەیە لە سەر هەموو ووڵاتانی جیهاندا زاڵ بووە کە لە هەوڵدان بۆ هاوبەشی یارمەتیدان لە بوارەکانی لێکۆڵینەوە وپەرەپێدان و تەکنۆلۆژیا و بەخشینی لە پێناو پێشکەوتنی مرۆڤایتی ، دوو کۆمپانیای بەسی تایبەتی ئیمارات و دوو کۆمپانیای ئیسرائیلی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لە بواری پزیشکی و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنایان ڕاگەیاند .
بێنیامین ناتانیاهوو دەربارەی هاوکاری لەگەڵ ئیمارات کە دەتوانێ ببێتە هۆی بەهێزبوونی هەوڵەکانی لە ڕاستای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ووڵاتانی عەرەبی حاشیەی کەنداوی فارس دا ووتی: لە ماوەیەکی کورتدا ، ئیمارات و ئیسرائیل هاوکاری خۆیان دەربارەی بەرەناگری لەگەل کۆرۆنا ڕادەگەێنن ، ئەم هاوکارییە لە بوارەکانی لێکۆڵینەوە ، پەرەپێدان و تەکنۆلۆژیا لە بەشگەلێکدا دەبێت کە دەتوانێ ئەمنییەتی تەندرووستی لە سەرتاسەری ناوچەکە باشتر بکات ..