TR KU SO
FB X
Cîhan

وزیری دەرەوەی ئاڵمانیا هەڕەشەی بە ئامانج گرتنی ئێران دەکات

سارا
Yazar
📅 17 Haziran 2020 22:00

پەیامی کورد    ...   وزیری دەرەوەی ئاڵمانیا: هێزە بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامانج دەگرین

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ١٧ ی جوون " حۆزەیران " لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند : ئێمە درێژە بەوکارانە دەدەین کە دەتوانین لە ڕێگەیانەوە ڕێ لە درووستبوونی خەوێکی ناخۆش بە ناوی ئێرانی پۆشتە بە بۆمبی ئەتۆمی بگرین.

ئێمە هێزە بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامانج دەگرین. 

قەدەغەکردنی چالاکییەکانی حیزبۆڵڵا لە ماوەی ڕابردوودا پەیامێکی ڕاشکاوانەی ئێمە بوو لەو پەیوەندیەدا.

ئێمە داوا لە ووڵاتانی دیکەی ئەورووپایی دەکەین سیاسەتی ئێمە لە بەرابەر کۆماری ئیسلامی بکەن بە بنەما.

Paylas: