Cîhan
کۆریای باکوور دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی دەبێت
سەرۆکی کۆریای باکوور گفتوگۆی سەرکەوتووی لەگەڵ شی جینپین سەرۆکی چیندا لە پەکین ئەنجام داوەو باس لەوەشدەکرێت، کە کیم رایگەیاندووە، کە ئامادەیە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بێت.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی شینهوا، کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوور، لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ چین کۆبوونەوەو گفتوگۆکردنی لە گەڵ شی جینپین سەرۆکی ئەو وڵاتەدا، دووپاتیکردووەتەوە کە ئامادەیە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە سەرۆکی کۆریای باکوور رایگەیاندووە، کە کێشەی پاککردنەوەی نیمچەدورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی چارەسەر دەکرێت، ئەگەر کۆریای باشوور و ئەمریکا بە نیازێکی پاکەوە وەڵامی هەوڵەکانیان بدەنەوەو کەشێکی ئاشتی و سەقامگیر دروست بکەن.