TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆریای باکوور شەشەمین تاقیکردنەوەی چەکی نوێی ووڵاتەکەی لەماوەی هەفتەکانی رابردوودا

سارا
Yazar
📅 17 Ağustos 2019 15:18

پەیامی کورد    ...    سەرۆکی کۆریای باکوور سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی چەکیێکی نوێی کرد لە ووڵاتەکەی، ئەمەش هەوڵەکانی نزیکبوونەوەی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور ئاڵۆزتردەکات.

بەپێی هەواڵی العربیە ، دوێنێ هەینی کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێی کردووە لە ووڵاتەکەی ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاروایە هەفتەی داهاتوو نوێنەری ئەمریکا لەسەردانی سیئۆل و پیوونگ یانگ بکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوان ئەمریکاو کۆریای باکووردا.
تاقیکردنەوەی ئەم چەکە نوێیە شەشەمین تاقیکردنەوەی چەکە لەماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کردە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشوور کە کۆریای باکوور بەهەوڵی داگیرکردنی ووڵاتەکەی دەزانێت.
لەبارەی چەکە نوێیەکەوە، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور رایانگەیاند دوێنێ هەینی کۆریای باکوور دوو مووشەکی کورت مەودای بالیستیکی ئاراستەی دەریای ژاپۆن کردووە کە 230 کیلۆمەتریان بڕیوەو لەئاسمانی ئەو دەریایەدا تەقیونەتەوە.
لای خۆشییەوە تەلەفزیۆنی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە تاقیکردنەوەی چەکە نوێیەکەیان بەتەواوەتی ئامانجی خۆی پێکاوە و ئەمەش بنەمای متمانەی زیاتری سەرکەوتنی ئەم سیستمە نوێیەیە کە پێیدەوترێت سیستمی مووشەکی بالیستیکی.
تا ئێستا بەمەبەستی داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا، سەرۆکی کۆریای باکوور و هاوتا ئەمریکییەکەی یەکترییان بینیوە و یاداشتی لێکتێگەشتنیان واژووکردووە، بەڵام نەگەیشتوون بەهیچ رێکەوتنێک.

Paylas: