TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆریای باشوور هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە کۆریای باکوور دەکات

سارا
Yazar
📅 17 Haziran 2020 13:53

پەیامی کورد    ...   کۆریای باشوور هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە کۆریای باکوور دەکات .

ئەرتەشی کۆریای باشووری سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی بە بڕیارەکەی کۆریای باکوور دەربارەی پەیڕەو نەکردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەردوو ووڵات ، هەرەشی کرد ئەگەر پیوونگ یانگ بەردەوام بێت لەگەڵ کاردانەوەی تووند بەرەوڕوو دەبێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە دوای ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆریای باکوور و باشووری و هەروەها تەقاندنەوەی بنکەیەکی پەیوەندی نیوان هەردوو ووڵات لە خاڵی سنووری ، سەرچاوەگەلی ئاگادار لە خراپتر بوون و زیاتر بوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو لایەن لە دژی یەکتر هەواڵیدا .

هەر لەم ڕاستایەدا بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی کۆریای باشوور لە کۆتایی دانیشتنێکی تایبەت و گرینگ دا ووتی : ئەگەر بێت و کۆریای باکوور لەسەر ئاڵۆزییەکان بەردەوام بیت ئەوە کۆریای باشوور " کاردانەوەی تووند و جیددی " نیشان دەدات . هەنگاو و هەوڵەکانی کۆریای باکوور دەرئەنجام و هەوڵەکانی هاوبەشی بەدەست هاتووی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە بواری پێشکەوتن لە پەیوەندی نێوان دوو کۆریا و پاراستنی ئاشتی لە شبە جەزیرەی کۆریا هەڵدەوەشێنێتەوە .

کیم یوو گیوون ، جێگری ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆریای باشوور یش لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : وێران کردنی ئەم بنکەیە کۆتاییەک لە سەر چاوەڕوانییەکانی پەرەپێدان و گەشەی پەیوەندی نێوان دوو کۆریا و هەروەها بەرقەراری ئاشتی هەمیشەیی لە شبە جەزیرەی کۆریا ناو برد . کۆریای باکوور بەرپرسی پاشهاتەکانە کە ئەگەری ئەم ڕووداوە زۆر لە ئارادایە .

کۆمیتەی گشتی ئەرتەشی کۆریای باکوور یش هەروەها ڕایگەیاند : یەکەکانی سەربازی لە ناوچەی گەشتیاری " دیامۆند " و کۆمەڵگای پیشەسازی کائێسوونگ جێگیر دەبن . پیوونگ یانگ لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بارەها کۆریای باشووری بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەگەلی دژە حکوومەتی لە ناوچەی سنووری کۆریای باکوور تۆمەتبار کردووە 

Paylas: