TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەگەری دەست لەکار کشانەوەی حسان دیاب بەهێزتر دەبێت

سارا
Yazar
📅 10 Ağustos 2020 17:53

پەیامی کورد     ...    ئەگەری دەست لەکار کشانەوەی حسان دیاب  بەهێزتر دەبێت .

سەرچاوەکانی هەواڵی لۆبنان ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەگەری دەست لەکار کشانەوەی دەوڵەتی حسان دیاب سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە هەواڵ دەدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک کە سەرچاوەکانی هەواڵ نووسیویانە : حسان دیاب سەرۆکوەزیرانی لۆبنان لە جەرەیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ میشێل عۆن سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە پێڕاگەێندراوە کە نیازی هەیە دەست لە کار کشانەوەی دەوڵەت لە باڵەخانەی سەرۆکوەزیرانی " شاندی دەوڵەت " ڕابگەێنێت .

لە هەمان حاڵدا بە پێی سەرچاوەکانی لۆبنانی ڕاپۆرتیان دا : زانیاریگەلێک لە سەر تەواو نەبوونی ڕێژەی نیسابی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەمڕۆی شەورای وەزیران لۆبنان ڕاگەێندراوە و حسان دیاب دەست لە کار کشانەوەی دەوڵەتی بە بێ بەڕێوەچوونی هەرجۆرە دانیشتنێک ڕادەگەینێت .

Paylas: