رێكخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی، داوای راگرتنی لەسێدارەدانی پەناهی دەکات
لە بەیانامەیەکدا، رێكخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی داوا له دهسهڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دهكات، سزای لهسێدارهدانهكهی (رامین پهناهی) رابگرێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی لەماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کە فلیپ لۆتر، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەرێکخراوهكه ئاماژهی بهوهكردووه، لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا سزای لەسێدارەدان بۆ (رامین پەناهی) دەرکراوە.
باس لەوەشکراوە، کە لەماوەی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەکانیشدا رێگا بە پەناهی نەدراوە پارێزەر و بنەماڵەکەی سەردانی بکەن و بیبینن.
ئەو بەرپرسیەی رێكخراوەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رامین پەناهی ئاگاداری هیچ وردەکاری و بەڵگەیەکی دۆسیەکەی نەبووەو له دادگاشدا شوێنهواری ئهشكهنجه به جهستهیهوه دیاربووە.
فلیپ لۆتر جەختیشیکردووەتەوە، کە "بەردەوام گوشاریان خستووەتەسەر رامین بۆ ئەوەی لەبەرامبەر هەڵوەشانەوەی سزاکەی، ناچاری بکەن لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا دان بەو تۆمەتانەدا بنێت کە خراونەتە پاڵی، بەڵام ئەو ملکەچی ئەو داوایە نەبووەو بۆیه ئهشكهنجهی زۆر دراوه".
جێی ئاماژەیە، (٢١) حوزەیرانی (٢٠١٧) ڕامین حسێن پەناهی، بەتەقەی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران برینداربوو دواتر دەسبەسەر و گوازرابوویەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و لە(٢٥)ی شوباتی ئەمساڵ، لەدادگایەکی چەند خولەکیدا لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەتۆمەتی "یاخیبوون دژی دەسەڵات" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.