رژێمەکەی ئەسەد ئاماده‌كاری بۆ هێرشی ئه‌مریكا ده‌كات
به‌هۆی ئه‌گه‌ری هێرشی مووشه‌كی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌ئێستادا لەناوخۆی سوریادا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ست به‌كه‌شی ترس ده‌كرێت.
ئاژانسەکانی هه‌واڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە پێشبین ده‌كرێت ئه‌مریكا مووشه‌كی كروز له هێرشه چاوه‌ڕوان كراوهکەیدا بۆ سەر پێگەکانی بەشار ئەسەد به‌كاربێنێت، بۆیە رژێمی سوریاش رۆژانی (٢٠ و ٢١)ی ئه‌م مانگه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتەکەیدا كرده پشووی فەرمی.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە به‌هۆی ئه‌گه‌ری هێرشی مووشه‌كی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی سوپای رژێمی سوریا، له ئێستادا لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ست به‌كه‌شی ترس ده‌كرێت.
ماوەی دوو رۆژه هێزه‌كانی رژێمەکەی ئەسەد چه‌كه قوڕسهكانیان لەرۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور و كێڵگه نه‌وتیه‌كانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیکەی ژێرردهسهڵاتیان ده‌گوازنه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ته‌نه‌ف و كێڵگه‌ی نه‌وتیی عه‌مر كردووه له دێرەزوور .