TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران/ بێکاری لە هەڵکشاندایە

Navas Jan
Admin
📅 18 Ağustos 2020 00:24

پەیامی کورد ... ئێران/ بێکاری لە هەڵکشاندایە

 

بەهۆی دۆخی شپرزی ئابووریی ئێران، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ نرخی بێکاری و گرانی بەرز دەبێتەوە و ئەمە تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم سەرەڕای هۆشداریی خۆیان بەم دۆخە نالەبارە، هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەرەیی ئەم دۆخه هەڵناگرن.

 

بەرپرسی دامەزراوەی توێژینەوەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی ئێران وتوویەتی، بەپێی  ڕاپۆرتی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیس، لە کاتی تەشنەسەندنی کۆرۆناوە لە باشترین حاڵەتدا ٢.٩ ملیۆن کەس و لە خراپترین حاڵەتدا ٦.٤ ملیۆن کەس بێکار دەبن.

 

''ڕووزبە کۆردوونی'' لە پرێس کۆنفڕانسێکدا باسی لەوە کردووە، بەپێی ڕاپۆرتی جێگری ئابووریی وەزارەتی ڕفاهـ، ئەو کار و کاسپییانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە زیانیان پێگەیشتووە زیاتر لە ٤.٨ ملیۆن پیشەیە.

 

ئەو ڕێژەیە ٢٠.٣ لەسەد لە کۆی گشتیی کار و پیشەکانه.

Paylas: