Cîhan
گرینگ ... بیرمەندی بەناوبانگی میسڕی لە واشینتۆن " مەجدی خەلیل " باس لە درووست بوونی دەوڵەتێکی کوردی بەهێز دەکات لە داهاتوویەکی نزیک
پەیامی کورد ... بیرمەندی سیاسی میسڕی مەجدی خەلیل لە واشینتۆن لە نوێتری لێدوانی خۆیدا باسی چوونیەتی گۆڕانکارییەکان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی گشتی دەکات و هەڵیدەسەنگێنێت
بیرمەندی میسڕی مەجدی خەلیل لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا ئاشکرای دەکات کە لە چەند ساڵی داهاتوودا ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بە شێوەیکی نوێ دیزاین دەکرێت و نەخشەی زۆربەی دەوڵەتەکان دەگۆڕدرێن
بە گوێرەی پێشبینییەکان و هەڵسەنگاندنی مەجدی خەلیل ، سووریا ، عێراق ، تورکیا ، یەمەن ، لیبیا و عەرەبستانی سەعوودی پارچە پارچە دەبن و ئێرانیش دەبێتە دەوڵەتێکی لایک و بێ دین و هەروەها " کوردستانێکی بەهێز یش درووست دەبێت "
بیرمەندی میسڕی مەجدی خەلیل لە سەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا ڕایگەیاند : لە ساڵیادی سەدساڵەی بۆنیادنانی دەوڵەتی ئیسرائیل دا لە ساڵی " ١٩٤٨ - ٢٠٤٨ " ئەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە شێوەیەکی نوێ ئاوا دەبێت و فۆرمێکی نوێ دەگرێتە خۆی