TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران بە یارمەتیدانی نهێنی پەکەکە لە نەمایشێکی ساختەدا بە نیازی ڕازی کردنی تورکیایە

سارا
Yazar
📅 17 Haziran 2020 14:11

پەیامی کورد     ...    ئێران بە یارمەتیدانی نهێنی پەکەکە لە نەمایشێکی ساختەدا بە نیازی ڕازی کردنی تورکیایە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان پاش ئاشكرابوونی ھاوكاری نھێنی لە نێوان سوپای پاسداران و پەكەكە، حكوومەتی توركیا شكایەتێکی فەرمی لەو ھاوكارییە ڕادەستی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کرد .

حکوومەتی ئێرانیش دەست بە جی دوای ئەم شکایەتە ھێزێكی دوو ھەزار كەسی لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ڕەوانەی سنوورەكانی ڕۆژھەڵات و ھەرێم كردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە سوپای پاسداران پێش وەختە پەكەكەی لەو ھێرشە نمایشی یە بۆ ڕازی كردنی توركیا ئاگادار كردوەتەوە و ھەر بۆیە بە فەرمانی پەكەكە ، ھێزی پژاك لە حاڵی پاشەكشەکردنن بۆ چیاكانی باشووری کوردستان .

 

Paylas: