TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆرۆنا بازاڕی فرۆشی چەکی لە ئەمریکا مەترسیدار کرد

سارا
Yazar
📅 18 Mart 2020 19:45

پەیامی کورد    ...    کۆرۆنا بازاڕی فرۆشی چەکی لە ئەمریکا مەترسیدار کرد .

فرۆشی چەک لە ناوخۆی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ بەربڵابوونی ڤیرووسی کۆرۆنا بەرز دەبێتەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک لە « Fox 5» ڕێژەی فرۆشی چەکی گەرم لەو ئیالەتانەی کە لەوەێ ژمارەی کەسانی تووشبوو بە کۆرۆنا زیاترە تادێت زیاتر دەبێت .

هۆکاری ئەم کارە ، ترس لە هێرشی گرووپگەلی تووندڕەوە بۆ سەر کەسانی تووشبوو بە کۆرۆنا ڕاگەێندراوە . فرۆشیاران ڕایانگەیاندووە کە کاتژمێری کاری ئەوان زیادی کردووە ، چوونکە کەسانێکی زیاتر وا ڕوو لە کڕێنی چەک دەکەەن .

ژمارەی گیان لە دەستدراوانی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنای نوێ لە ویلایەتەیەکگرتووەکان گەیشتووەتە ٦٥ کەس و ژمارەی تووشبووانیش لە سنووری ٣٧٠٠ کەس زیاتر بووە . 

ڕێژەی بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان بەردەوامی هەیە و بە پێی دواهەمین ڕاپۆرتی سازمانی تەندرووستی جیهانی زیاتر لە ١٤٤ هەزار و ٣٠ حالەتی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ١٣٦ وولاتی جیهان شناسایی کاروە .

بە پێێ ڕاگەیاندنی سازمانی تەندرووستی جیهانی ، لە دوای چین ، ئیتاڵیا بە ١٢٦٦ کەسی گیان لە دەستدراو و ١٧٦٦٠ تووشبوو لە پێگەی دووهەم بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان جێی گرتووە .

ئێران لە دوای ئیتاڵیایە ، بەڵام کۆریای باشووری تاکوو ئێستا لە دوای چین لە بواری ڕێژەی ژمارەی تووشبووان و گیان بەختکردووان ی ڤیرووسی کۆرۆنایە ، بە پێێ نوێترین ئاماری سازمانی تەندرووستی جیهانی ، بە نزیکەی ٨ تووشبوو و ٧٢ قوربانی ، لە دوای ئێران و لە پێگەی چوارەم دایە .

 

 

Paylas: