ئێران: دۆژمنان هەواڵی درۆیان داناوە لەبارەی مەرگی خامنەیی
رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ماڵپه‌ڕی چه‌ندین رۆژنامه‌ی ناوخۆی ئێران هه‌واڵی مه‌رگی عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری ئه‌م وڵاته‌یان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كان دانا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران دوای لێكۆڵینه‌وه رایانگه‌یاندووه كه ئه‌م ماڵپه‌ڕانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه هاك كراون.
ڕادیو فەردا بڵاوی کردەوە کە رۆژی شه‌ممه ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی " قانون " و " ستاره صبح " و " ارمان " هه‌واڵ مه‌رگی عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بڵاوكردوه، ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌م رووداوه، ماڵپه‌ڕه‌كان.
له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ناكارا كران و له‌سه‌ر شاشه‌كه‌یان نووسرا كه له‌لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه هاك كراون و ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ریان دانراوه درۆ بووه.
رۆژی رابردووش تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته رایانگه‌یاند كه ئه‌م چه‌ند ماڵپه‌ڕه ئاستی ئه‌منییان له‌خواره‌وه بووه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه هاك كراون.