TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران دەستکەوتە ئەتۆمییەکانی ئاشکرا دەکات

سارا
Yazar
📅 08 Aralık 2019 18:23

پەیامی کورد   ...    جێگری سەرۆکی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند: لەماوەیەکی کەمدا ٥٠ دەستکەوتی گەورەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیان ڕادەگەێنن.
عەلی ئەسغەر زەریان، جێگری سەرۆکی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند : لەماوەیەکی کەمدا ٥٠ دەستکەوتی گەورەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیان لەدامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی، پەرەپێدانی ئامێری پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم و ئاوی قورس ئاشکرا دەکەن. 

زەریان هەروەها راشیگەیاندوە، ئەو دەستکەوتانەی کە دەیخەنەڕوو نموونەیەکی بچووکی ئەو هەنگاوە گەورەیە کە لەبواری پەرەپێدانی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیان بەدەستیان هێناوە. 

جەختیشی کردەوە، پێشکەوتنەکانیان بەهەوڵی ئەندازیارانی ناوخۆیی ووڵاتەکەیان و بەهەماهەنگی نێوان پیشەسازی ئەتۆمی و ناوەندەکانی ئەکادیمیا بوە.

Paylas: