TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران / دوو حەوتوو قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

Navas Jan
Admin
📅 22 Kasım 2020 00:37

پەیامی کورد ... ئێران / دوو حەوتوو قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیندرا

 

لە وڵاتی ئێران بە مەبستی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ ماوەی دوو حەوتوو قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.

 

بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەش ئێران دابەشكراوە بۆ ٣ ناوچەی جیاواز و بەپێی رێژەی توشبووان ناوچەكان دیاریكراون، رۆیشتن بۆ ئەو شارانەی لە ناوچەی سوردان سزاكەی یەك ملیۆن تمەنە، كاروبارەكانیش دابەشكراون بەسەر چوار خشتەدا و لە شارە سوورەكاندا تەنها كاروباری خشتەی یەك كە بە كاروباری پێویست ناوبراون مۆڵەتی كاركردنیان هەیە.

 

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢ هەزار و ٩٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشانكراوە و ٤٣١ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە ٨٤١ هەزار و ٣٠٨ توشبوو، ٤٤ هەزار و ٣٢٧ كەسیش گیانیان لەدەستداوە، تائێستاش ٥٩٦ هەزار و ١٣٦ تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران چاكبوونەتەوە، ٥ هەزار و ٧٧٨ تووشبووش تەندروستییان ناجێگیرە.

Paylas: