ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا
پەیامی کورد ... ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند ووڵاته‌كه‌ی ووڵامی هه‌ر رێكارێكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌شتییه ئێرانییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی به‌ره‌و ڤه‌نزوئێللا بكه‌نه ئامانج.
عه‌باس موسه‌وی ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "كه‌شتییه ئێرانییه‌كان كه سووته‌مه‌نی به‌ره‌و ڤه‌نزوئێللا ده‌گوازنه‌وه، ئه‌م كاره له چوارچێوه‌ی بازرگانییه‌كی فه‌رمی و یاسایی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش به‌و بازرگانییه دڵگران بێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌خۆیه‌وه هه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌كانیشی له‌دژی كه‌شتیییه‌كانمان نایاساییه‌و ئه‌گه‌ر به‌ئامانجیان بگرێت وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه".
مووسه‌وی به زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌ڵێت: "هۆشداریمان داوه‌ته ئه‌مریكییه‌كان له گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێوشوێنێك له‌دژی كه‌شتییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ ڤه‌نزۆئێللا، هیوادارین هیچ كارێكی گه‌مژانه نه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه ئێران وه‌ڵامی ده‌بێت".
به‌پێی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكی، واشینتۆن به‌نیازه رێوشوێن له دژی كه‌شتییه‌كانی نه‌وتهه‌ڵگر بگرێته‌به‌ر.