ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا کە هەرچی زووە هێزەکانی خۆیان لە کەنداوی فارس دەرخەن
پەیامی کورد ... فەرماندەی هێزەکانی دەریای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا دەبێ لە داهاتوویەکی نزیکدا و هەرچی زووە ناوچەی کەنداوی فارس بە جێ بهێڵن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمیر دەریادار حسێن خانزادی ، فەرماندەی هێزی دەریای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ووتی : ئەمنییەتێکی باش لە ناوچەی کەنداوی فارس حاکمە و ئامادەبوونی ئەمریکییەکان و کەسانی دیکە لە ناوچەی کەنداوی فارس نەمایشێکە تاکوو ووڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بدۆشن . ئەوان لە داهاتوویەکی نزیک و هەرچی زووە دەبێ ناوچەی کەنداوی فارس بەجێبهێڵن .
حسێن خانزادی جەختی کردەوە کەنداوی فارس بەشێک لە ناسنامەی نەتەوەیی و دەماری مێژووی نیزامی ئیسلامی ئێران ، نەتەوەی شەریف و ناوچەکەیە و ناوی کەنداوی فارس مانایەکی زۆر پڕبەهای هەیە کە دەماری لە مێژوودایە .
فەرماندەی هێزی دەریای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاند : ناونیشان و کارکەردەکانی کەنداوی فارس بۆ کاۆماری ئیسلامی ئێران گرینگییەکی بەرچاوی هەیە و کەنداوی فارس ناوەندی دونیایە و تەنانەت هەندێک پێی خۆیان زیاتر دەهاوێژن و ڕایدەگەێنێ کە کەنداوی فارس ، ناوەندی دۆنیایە .
ئەو هەروەها دەڵێ : کەنداوی فارس لە بواری ووزە ، پێگەی ژێئۆپۆلیتیکی و مەسیری تێپەڕینی بۆ دونیا ، ناوچە و کۆماری ئیسلامی گرینگییەکی بەرچاوی هەیە