Cîhan
ئێران/ لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٧٠٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد … ئێران/ لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٧٠٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 36 هه‌زارو 419 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 22ی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 36 هه‌زارو 419 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 684 كەسیش به په‌تاكه گیانیان لە دەستداوە.
تەندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 4 ملیۆن و 677 هەزار و 114 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 102 هەزار و 38 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.