ئێران ... لە ناو بردنی ئێمە تەنیا خەیاڵێکی بەتاڵە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران " محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف " له وتارێکیدا له یادی ڕۆژی ڕۆژنامه‌وانانی ئێران‌دا پێشکه‌شی کرد و تیایدا ڕەخنەی تووندی ئاراستەی حکوومەتی ئەمریکا کرد.
زه‌ریف ڕایگەیاند : “ ئه‌گه‌ر له خه‌می گه‌لی ئێراندان، بۆچی هه‌نگاوی یه‌که‌می سزاکانتان گه‌شته ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌کەنە ئامانج؟”.
ئاژانسی هەواڵی ISNA بڵاویکردەوە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به هۆی سزا تاک لایه‌نه‌کانی ئه‌مریکاوه، ئێران به قۆناغێکی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت و ووتی “ڕاسته به قۆناغێکی سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بین و سته‌م و سزاکانی ئه‌مریکا ده‌بێته هۆی هه‌ندێک کێشه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مریکا له جیهان جیابووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌مووان باس له جوودایی ترامپ ده‌که‌ن، نه‌وەک ته‌نیایی ئێران”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هەروەها ووتی که سیاسه‌ت به فشار و هه‌ڕه‌شه ناگۆڕدرێت و ئه‌وه ڕاستییه‌که که گه‌ل زۆرترین زیانی سزاکانی ئه‌مریکای به‌رده‌که‌وێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسی له پێشنیازی چاوپێکه‌وتنی بێ مه‌رجی ترامپ-یش کرد و ڕایگه‌یاند ، ئێران هه‌رگیز مێزی گفتوگۆی به‌جێنه‌هێشتووه، به‌ڵام هیچ که‌س باوه‌ڕ به جددیبوونی ئه‌مریکا ناکات له دانوستاندا.
جه‌واد زه‌ریف هەروەها له‌پاڵ ئه‌مریکادا ئیدانه‌ی ئیسرائیل و سعوودیه‌شی کرد که پشتگیری سزاکانی سه‌ر ئێران ده‌که‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و سێ ووڵاته بوونه‌ته سەمبولی سته‌م و ناسه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا و ووتی: “ئیسرائیل و دوژمنان که‌وتوونه‌ته هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئێران، به‌ڵام ئه‌مه هیچ نییه جگه له خه‌یاڵێکی به‌تاڵ”.
بڕیاره سبه‌ی قۆناغی یه‌که‌می سزاکانی ئەمریکا کە بەسەر ئێران‌دا سەپاندوویەتی، بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه و که‌رتی گه‌شتی ئاسمانی مه‌ده‌نی ئێران ده‌کاته ئامانج.