TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ كاروباری سووریا ڕووداوەکانی ئۆپراسیۆن تورکیا و سووریا یان خستە بەر باس

سارا
Yazar
📅 08 Şubat 2020 21:54

پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ گیر بیدەرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ كاروباری سووریا کۆبوەوە بۆ تاوتوێکردنی رووداوەکانی ئەم دوایانەی سووریا و رایگەیاند، ئامادەی هاوکارین لە چوارچێوەی رێزگرتن لە دەسەڵاتی سووریا.
محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : "لەگەڵ گیر بیدەرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سووریا کۆبوەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی روداوەکانی ئەم دوایانەی سووریا ئەنجامداوە.ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ئامادەیە هاوکاری سووریا بکات، لەچوارچێوەی رێزگرتن لە دەسەڵاتی سوریا و سەقامگیرکردنی ئاسایشی ئەو وڵاتە.
لە 25ی مانگی رابردووەوە تا ئێستا هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌سه‌د كه‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت، هێرشه‌ زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب له‌ باكووری سووریا چڕكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ توركیا ١٢ خاڵی چاودێری له‌و پارێزگایه‌ هه‌یه‌، بەوەش پێکدادانی سەربازی و ئالۆزی سیاسی لەنێوان سووریا و تورکیا درووستبوە. 

زەریف روونیشیکردەوە، "چارەسەری سیاسی تاکە چارەسەرە بۆ قەیرانی سووریا، لەگەڵ بیدەرسۆن چەندین رێگەچارە و تێروانینی لەو بارەیەوە خستوەتەڕو".

Paylas: