TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران لەندەن بە تاوانبار دەزانێت بەرامبەر بە هێرشەکەی سەر ئەهواز

سارا
Yazar
📅 23 Eylül 2018 21:38

ئێران ڕایدەگەێنێت لەندەن لە پەنا دان بە تیرۆریستانی ناسراو بە ڕەوتی "الاحوازی" و بەهرەمەند بوونی ئەو گرووپە لە ناوەندە میدیاییەکان – ڕاگەیاندنەکان ، لە ڕێکخستن و داڕشتنی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهوازدا ڕۆڵی گێڕاوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە "العالم"، دوێنێ شەممە هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێژەی هێزی چەکداری ئەرتەش و سوپای پاسداران بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی حەفتەی بەرەڤانی پیرۆز لە ئەهواز، چەند تیرۆریستی چەکدار، خەڵکی ئامادەبووی ڕێوڕەسمەکەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە کە بەو هۆیە تاقمێکی زۆر کوژران و بریندار بوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە چەند خولەک دوای هێرشە تیرۆریستییەکە، "یەعقووب حور تەستری" ووتەبێژی ڕەوتی تیرۆریستی و دابەشخوازی ناسراو بە بزووتنەوەی "الاحوازی" لە گەڵ تەلەڤیزیۆنی "ئێران ئینتەرنەشناڵ" کە نووسینگەکەی لە لەندەنە، وتووێژی کرد و بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت.

هێرش بۆ سەر خەڵکی لە ڕێوڕەسمی مانۆڕی سەربازی ئێران لە ئەهواز، یەکەمین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەو گرووپە نییە و پێشتریش چەندین هێرشی تیرۆریستیان لە لە پارێزگای خووزستان ئەنجام داوە. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ئەو گرووپە کە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئاشکرایە و بە ئاشکرا لە لەندەن چالاکیی هەیە و بە بەڕێوەبردنی دانیشتن و کۆبوونەوەی جۆراوجۆر، هێرش و ئاژاوەگێڕی خۆی دادەڕێژێت، بەرەوڕووی هیچ جۆرە قەدەغەیەکی یاسایی نابێتەوە.

Paylas: