TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆکراینا ئاماری زیانەکانی شەڕی ڕووسیای بڵاو کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 16 Ağustos 2022 18:09

پەیامی کورد... ئۆکراینا ئاماری زیانەکانی شەڕی ڕووسیای بڵاو کردەوە

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا جگە لە تێکشکاندنی ژمارەیەکی زۆر تانک و زرێپۆش، سوپای ڕووسیا لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ١٥ی ئاب زیاتر لە ٤٣ هەزار قوربانی لێ کەوتووەتەوە.

لەو ئامارەی وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا ڕایگەیاندووە و هیچ لایەنێکی سەربەخۆ پشتڕاستی نەکردۆتەوە، سوپای ڕووسیا زیاتر لە ٤٣ هەزار سەربازی لەدەستداوە و زیاتر لە ١٨٠٠ تانک و زیاتر لە ٤١٠٠ زرێپۆشیش تێکشکێنراوە. هەروەها سوپای ڕووسیا ١٠٠٠ تۆپهاوێژ، ٢٦١ سیستەمی مووشەکهاوێژ، ١٣٦ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، ٢٣٣ فڕۆکە و ١٩٥ هەلیکۆپتەر تێک شکێنرا ون.

هەروەها وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا دەڵێت: سوپای ڕووسیا ٧٨٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ١٨٧ مووشەکی کرۆز، ١٥ کەشتی و بەلەمی جەنگی و کەرەستەی سەربازیی تر تێک شکێنرا ون.

Paylas: