TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران پەیوەندییەكانی لەگەڵ جەزائیر ئاسایی دەکاتەوە

Navas Jan
Admin
📅 08 Temmuz 2023 23:28

پەیامی کورد... ئێران پەیوەندییەكانی لەگەڵ جەزائیر ئاسایی دەکاتەوە


تاران لەگەڵ جەزائیر ڕێککەوتوە بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردو وڵات و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان.

ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی ئاشکرایده‌كات، حسێن ئەمیر عەبدوللەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد عەتاف هاوتا جەزائیرییەکەی ڕایگەیاندوە، "کۆبونەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە جەزائیر ئەنجامدەدرێت و سەرۆک کۆماری ئێرانیش بەشداری دەکات".

هه‌روه‌ها لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی جەزائیر خۆشحاڵی وڵاتەکەی لە پێشهاتە ئەرێنییەکانی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران دەربڕی.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، لە دیدارەکەدا لە تاران دو وەزیرەکە جگە لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، پرسە دوقۆڵییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشیان تاوتوێ کردوە.

جێی ئاماژه‌یه‌ لەماوەی رابردودا ئێران پەیوەندیەکانی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتدا ئاسایی کردەوە کە دیارترینیان سعودیە بو.

Paylas: