TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران و ڕووسیا دڵخۆشن بە چوونی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ مێنبەج

سارا
Yazar
📅 29 Aralık 2018 22:10

پەیامی کورد ...  گەشتی ئاسمانی سەربازانی ئەمریکی بە سەر شاری مێنبەج دا

هەلی کۆپتەرەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە مێنبەج گەشتی ئاسمانییان ئەنجامدا .

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو هەلیکۆپتەری هێزەکانی ئەمریکا لە سەر شاری مێنبەج لە باکووری سووریا دا گەشتی ئاسمانییان ئەنجام دا .

پێشتر هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بە هاوڕییەتی لەگەڵ هێزەکانی سەربازی تورکیا بە شێوەی سەربەخۆ گەشتی سەربازییان لە دەورووبەری مێنبەج دا ئەنجام دابوو کە ئەم گەشت لێدانە هاوبەشە بە پێی لێکتێگەیشتنی نەخشە ڕێگای بەستراو لە نێوان هەردوو لایەنەکان دا ئەنجام دەبوو .

زیاتر لە ٢٠ گەشتی سەربازی زەوینی تاکوو ئێستا ڕوویدابوو و وابڕیار بوو هێزە سەربازییەکانی تورکیا بچنە ناو شارەکەوە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەرتەشی سووریا چووەتە ناو شارەکەوەو ئالای خۆی لەوێ بەرز کردووەتەوە ..

ئەم هەوڵەی سووریا لەگەڵ کاردانەوەی جیاوازدا ڕووبەڕوو بووەوە ، بە جۆرێک کە ئێران و ڕووسیا لە گەڕانەوەی ئەم ناوچەیە بۆ سەر حکومەتی سووریا پێشوازیان کرد و دڵخۆشن بەم هەوڵەی ئەوان ، بەڵام بەرپرسانی تورکیا ئەم کارەیان وەکوو ئۆپراسیۆنی ڕۆحی و ڕەوانی وەسف کرد

Paylas: