TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران و سوریا ئاگربەستەکەی رۆژئاوا دەشکێنن

سارا
Yazar
📅 25 Şubat 2018 23:33

 

لە کاتێکدا کە سکرتێرى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکى هەندێک ووڵاتانى ئەورووپى سەرقاڵى ئاگربەستى خێرای یەک مانگەن لە سووریا تا ڕێگر بن لە ڕوودانی کارەساتى مرۆیی ، کەچى ئێران دەڵێت ئاگربەست هەندێک ناوچەى دەوروبەرى دیمەشق ناگرێتەوە.

 

سەرلەشکر محەمەد باقرى، سەرۆکى گشتى هەموو هێزە چەکدارەکانى کۆمارى ئیسلامى، لەبارەى ڕێککەوتننامەى ئاگربەستى ٣٠ ڕۆژەى سووریا، گوتى: "ئێمە پابەند دەبین بەم ڕێککەوتننامەیە و، سوریاش پابەندە. بەڵام هەندێک ناوچەى دەورووبەرى دیمەشق هەن کە لە بن دەستى تیرۆریستەکاندان ئەوانە ناکەونە چوارچێوەى ئاگربەستەکەوە و پاکسازى تیایاندا بەردەوامە".

 

شایەنى باسە غوتەى ڕۆژهەڵات کە کەوتووەتە ئەو ناوچانەى سەرلەشکر باقرى باسیان دەکات، ٤٠٠ هەزار کەسى تێدا دەژین کە لە لایەن هێزەکانى بەشار ئەسەدەوە گەمارۆ دراون و لە ئاسمانەوە بۆردوومان دەکرێت و تەنیا لە ماوەى شەش ڕۆژدا زیاتر لە ٥٠٠ کەسى سڤیلى تێدا کوژراوە کە لەو ژمارەیەش زیاتر لە ١٠٠ کەسیان منداڵن.

Paylas: