TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆکراینا: ڕووسیا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی گەورە دەکات

Navas Jan
Admin
📅 07 Mart 2022 18:21

پەیامی کورد... ئۆکراینا: ڕووسیا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی گەورە دەکات

دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ڕیگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا ئامادەکاری دەکەن و دەیانەوێت هێرشێکی گەورە بکەنە سەر کیێڤ.

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ئازاری ٢٠٢٢، لە بەیاننامەی دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ئاماژە بەوەکراوە، شاری ئیپرین-ی سەر بە کیێڤی پایتەخت بکەن و بەهۆی بۆردوومانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شاری خارکێڤ ٢١ باڵەخانە لەو شارە گڕی گرتووە و زیانەکان تابێت زیاتر دەبن.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ''سوپای ڕووسیا ناوچەکانی نیشتەجێبوون و باڵەخانەکان دەکاتە ئامانج، کە ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتییە.''

بەرپرسانی سوپای ئۆکراینا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ''ژمارەیەکی زۆر تانک و زرێپۆش و سەربازی سوپای ڕووسیا لە نزی کیێڤ جێگیر کراون.

هاوکات، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا پێی نایە ڕۆژی ١٢مین ڕۆژەوە و ئاژانسی هەواڵی ئۆکراینا بڵاوی کردەوە، سوپای ڕووسیا ٦ شاری سەرەکی لە هەرێمی زاپۆریژیای ئۆکراینا کۆنترۆڵکردووە.

Paylas: