TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران: ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆمان دەزانین

Navas Jan
Admin
📅 21 Temmuz 2022 18:56

پەیامی کورد... ئێران: ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆمان دەزانین

کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر زاخۆ ئیدانە دەکات و دەڵێت، درێغی ناکات لە هاوکاریکردن و یارمەتیدانی عێراق.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆردوومانەکەی دوێنێی تورکیا بۆ سەر زاخۆی ئیدانە کرد و دەڵێت، کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتیی سڤیل سەرکۆنە دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوکاتی دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ خانەوادەی قوربانییان و حکومەت و گەلی عێراق، پشتیوانیی تەواوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند، «کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و لەم بابەتەدا درێغی لە هیچ هاوکاری و یارمەتییەک ناکات».

Paylas: