TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران شای سعودیە بانگهێشت دەکات بۆ تاران

Navas Jan
Admin
📅 17 Nisan 2023 21:10

پەیامی کورد... ئێران شای سعودیە بانگهێشت دەکات بۆ تاران


وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران بە فەرمی بانگهێشتی شای عەرەبستانی سعودیەی کردووە بۆ تاران، دوای ئەوەی هەردوو وڵاتی ڕکابەری ناوچەکە ڕێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە ناکۆککی چەند ساڵەی نێوانیان.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران،ناسر کەنعانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند "سەرۆککۆماری ئێران (ئیبراهیم ڕەئیسی) بانگهێشتنامەیەکی بۆ شای سعودیە ناردووە لە بەرامبەر بانگهێشتکردنێی بۆ ڕیاز.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، شاندە تەکنیکییەکانی هەردوو وڵات ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بە فەرمی نوێنەرایەتییەکانیان بکەنەوە و تارانیش ڕایگەیاندووە، تا 9ی مانگی پێنج ئەو نوێنەرایەتییانە دەست بە چالاکییەکانیان دەکەنەوە.

دوای ساڵانێک لە پەیوەندییە خراپەکان کە بووە هۆی هاندانی ململانێی بە وەکالەت لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە تاران و ڕیاز پشتگیری لایەنی جودا دەکەن هەر لە یەمەنەوە بگرە تا دەگاتە شەڕی سوریا، ئێرانی شۆڕشگێڕی شیعە و شانشینی سوننە گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی حەوت ساڵەی نێوانیان.

Paylas: