TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران سنوورەکانی لەگەڵ عێراق بە داخراوی دەهێڵێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 25 Mart 2021 15:39

پەیامی کورد … ئێران سنوورەکانی لەگەڵ عێراق بە داخراوی دەهێڵێتەوە

 

بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق، لیژنەی نیشتیمانیی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران بڕیاریدا، تاوه‌كو مانگی داهاتوو سنووری نێوان ئێران و عیراق بە داخراوی بمێنێتەوە.

 

حسێن قاسمی، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری سنوور لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران، بە میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگەیاندووە، دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون لە پارێزگای خوزستان و ئاشكراكردنی هاتنی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە عێراقەوە بۆ خوزستان، داواكاری وەستاندنی هاتووچۆ لە سنووری نێوان ئێران - عیراق پێشكەشكراوە.

 

بەڕێوەبەری گشتی كاروباری سنوور وتیشی: لەو كاتەوە بڕیارەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەو هاوڵاتییە ئێرانیانەی لە عیراقن و کاردەکەن دەتوانن هاتووچۆی نێوان دوو وڵاتەکە بکەن.

 

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، پارێزگاری ئیلام داوایکردووە بەهۆی ئەوەی ژمارەی توشبووان به‌ کۆرۆنای نوێ لە عیراق لە بەرزبوونەوەدایە، هاتووچۆی گەشتیاران لە سنووری مێهرانی ئیلامەوە تا 4ی نیسانی 2021 درێژبکرێتەوە.

 

دوابەدوای داواکارییەکەی پارێزگاری ئیلام، وەزیری ناوخۆی ئێران بڕیاریدا سنوورەکان لە ئیلام و چوار پارێزگای دیکە کە هاوسنوورن لەگەڵ عیراق تا وادەی دیاریکراو دابخرێن.

 

سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو دوو وڵاتیش، بەگوێرەی راگەیەندراوی لیژنەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران، جموجوڵی بازرگانی بەردەوام دەبێت.

Paylas: