TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆکراینا: تا ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٤ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون

Navas Jan
Admin
📅 04 Mayıs 2022 23:00

پەیامی کورد... ئۆکراینا: تا ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٤ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، ٢٤ هەزار و ٥٠٠ سەربازی سوپای ڕووسیا لە ماوەی ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا کوژراون و لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ ڕووسیا ١٩٤ فڕۆکەی جەنگی، ١٥٥ کۆپتەر و هەزار و ٧٧ تانکی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی مانگی شوباتەوە تا ئەمڕۆ بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٠٠ سەربازی سوپای ڕووسیا کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا ٢٤ هەزار و ٥٠٠ سەربازی سوپای ڕووسیا کوژراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ١٩٤ فڕۆکەی جەنگی، ١٥٥ کۆپتەر، هەزار و ٧٧ تانک، دوو هەزار و ٦١٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٤٩١ تۆپهاوێژ، ١٦٣ موشەکهاوێژ و ٨١ سیتسمی بەرگری ئاسمانی ڕووسی، تێکشکێندراون.

لە لایەکی دیکەشەوە، ڕووسیا هەزار و ٨٦٧ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٣٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٠ کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.

ئەوە لە کا تێدایە کە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ٢٥ی ئادار بڵاوی کردبووەوە کە تاکوو ئێستا هەزار و ٣٥١ سەربازی سوپای ڕووسیا لە ئۆکراینا کوژراون.

Paylas: