TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران/ پزیشکێکی ئێرانی سویدی مەترسی سێدارەی لەسەرە

Navas Jan
Admin
📅 25 Kasım 2020 15:15

پەیامی کورد ... ئێران/ پزیشکێکی ئێرانی سویدی مەترسی سێدارەی لەسەرە

 

وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، داوای لە ئێران كردووە سزای لەسێدارەدان كە دەرهەق بە پزیشكێكی ئێرانی-سویدی دەرچووە ڕابگرێت.

 

ئان لین، وەزیری دەرەوەی سوید ڕۆژی سێشەممە 25ی تشرینی دووەم وتی، لەڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف-ی هاوتا ئێرانییەكەیەوە داوای ڕەتكردنەوەی سزای سێدارەی ئەحمەد ڕەزا جەلالی، پزیشكی ئێرانی-سویدی كردووە كە بە تۆمەتی “سیخوڕیكردن” ئەو سزایەی بەسەردا دراوە.

 

وەزیرەكە لە تویتەردا ڕوونیشیكردەوە، پەیوەندییەكەی پاش بەدەستهێنانی زانیاری بووە بەوەی تاران ئامادەكاری دەكات بۆ لەسێدارەدانی پزیشكەكە و وتی، “سوید ئیدانەی سزای لەسێدارەدان دەكات و هەوڵ بۆ جێبەجێنەكردنی سزاكە دەدات بەرامبەر جەلالی”.

 

ئەو پزیشكە، كە لە پەیمانگای كارۆلینسكای پزیشكی لە ستۆكهۆڵم كاریكردووە، لە نیسانی ٢٠١٦ لە کاتی سەردانێکی بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەركرا.

 

دواتریش تۆمەتباركرا بەوەی زانیاری دەربارەی دوو شارەزای ئەتۆمیی ئێرانی داوەتە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (موساد) و بەهۆیەوە دوو شارەزاكە كوژراون.

 

لەماوەی پاش دەستگیركردنیدا، ڕەگەزنامەی سویدی لە شوباتی 2018 پێبەخشرا، ئەمەش بە چەند مانگێك پاش سەپاندی سزاكە بەسەریدا لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە.

 

لە بەرامبەردا جەلالی ئەوەی وت، سزادراوە بەهۆی ئەوەی ڕەتیكردووەتەوە كاری سیخوڕی بۆ بەرژەوەندی ئێران بكات كاتێك لە ئەوروپا كاریكردووە.

 

Paylas: