ئەگەری ڕوودانی شەڕی لەناکاو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بەهێزە
پەیامی کورد ... ئەگەری ڕوودانی شەڕی لەناکاو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بەهێزە
ئێشتۆن کارتێر ، وەزیری بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکان لە کابینەی باراک ئۆباما ڕۆژی هەینی لە ووتووێژێک لەگەڵ ڕادیۆی " پی ئاڕ ئاڕ " ڕایگەیاند :کە سەرەڕای قسەکانی ئێران و ئەمریکا لە سەر ئەوەی کە نییەتی تێکەڵ بوونیان بە شەڕی سەربازی نییە ، بە بەردەوامی دان بە ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە ، هەردوو وولات لەوایە تووشی " خزین و خلیسکان " ببن و بێ خواستی خۆیان بکەونە شەڕێکی نەخوازراوەوە .
کارتێر هەروەها لە بەردەوامی دا ڕایگەیاند : کەوایە بابەتی شەڕ بە نییەت و باوەڕی پێشووییەوە نییە ، بەڵکوو شەڕێکی لەناکاوە .
هەرلەمبارەوە کارتێر جەختی لەم خاڵە کردەوە کە ووتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە نییەتی شەڕیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نییە نابێ ببێتە خاڵی بەرتەری کۆماری ئیسلامی و شیکردنەوەی بۆ بکرێت .