TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەگەری ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی لە ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 30 Ekim 2018 14:05

 

مێژوونووسانی ڕۆئاوایی ڕایانگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەڕەشەی تێکهەڵچوون و شەڕی ناوخۆیی ڕووبەڕوو دەبێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی The Sunday Times  نیل فێرگۆسێن مێژوونووس و مامۆستای بەریتانی لە زانکۆی هاروارد ، ڕایگەیاند : هەڵبژاردنەکانی دوایی سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوانەیە بە شێوەی گشتی بارودۆخەکە بۆ تێکهەڵچوون و شەڕی ناوخۆیی لەو ووڵاتەدا درووست بکات .  

ئەو زانایە لەو باوەڕەدایە ، لەو دواییانەدا ، دژبەرایەتی ناوخۆیی و ، تێکهەڵچوونی کولتووری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕووی لە زیاد بوون کردووە . لە بەشی ئینتێرنێتی ئەمریکاییدا ، ماوەیەکی زۆرە کە بە جۆرێک شەڕی کولتووری دەستی پێکردووە و بە نزیک بوونە لە هەڵبژاردنەکانی خولی دووهەم بۆ کۆنگرە ، ئەم کێشانە زیاد خۆیان زەق کردووەتەوە و بەدەر کەوتن  

ئەم کارناسەی کاروباری مێژووە هەروەها دەڵێ کە ڕەخنەی سیاسەتمەدارانی بەرچاو وەکوو " باراک ئۆباما " و هیلاری کلینتۆن " دەتوانێ وەکوو بۆمبێک بۆ تێکهەڵچوونی شەڕی ناوخۆیی و خوێندنەوەکان سەبارەت بەوە بواری بۆ برەخسێنێت .

هەروەها ئیمیلی ویلن کارناسێکی دیکەی مێژوو لەو باوەڕەدایە کە ئەمریکا لە لایەن هاوپەیمانای بەهێز کە جێگای باوەڕ نین پاڵپشتی دەکرێت کە هەر یەکێکیان بەرژەوەندی تایبەت بە خۆیان هەیە و لە کارپێکردندا وەکوو " دەوڵەتێکی کاریکاتەری و ناکارامە " ن

Paylas: