TR KU SO
FB X
Cîhan

رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەریی دەکات

Navas Jan
Admin
📅 11 Ağustos 2022 19:37

پەیامی کورد... رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەریی دەکات

محەمەد ساڵح ئەلعێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە داوای کرد سبەینێ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە نەجەف خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدرێت.

لە تویتێکدا ئەلعێراقی نووسیویەتی: ئەوانەی چاکسازییان دەوێت با پشتی چاکسازیی بگرن، ئەویش بە کۆبوونەوەی جەماوەریی زۆر لە رۆژی هەینی کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە هەموو پارێزگاکان، جگە لە نەجەف.

ئەمەو لیژنەی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە، رایگەیاند: "خۆپیشاندانەکە کاتژمێر پێنجی پاشنیوەڕۆی سبەینێ رۆژی هەینی لە دەورووبەری ناوچەی سەوز لای پردی المعلق دەبێت".

هەروەها رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە ئاماژەیان بەوە داوە، خۆپیشاندانەکە بە ئاشتیانە داوای پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانیی خزمەتگوزار دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە کاتژمێر ٥ـی ئێوارە خۆپیشاندانێک لە دەرگای چوونە ژوورەوەی ناوچەی سەوز لە نزیک پردی کۆماری بەڕێوەبچێت. لە ڕۆژی هەینی، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پێشووتری لیژنەی پاراستنی شەرعیەت و دەستکەوتەکانی وڵات (چوارچێوەی هەماهەنگی).

Paylas: