Cîhan
پرۆژە یاسای ٢٠٢١ی عێراق پەسەند کرا
پەیامی کورد ... پرۆژە یاسای ٢٠٢١ی عێراق پەسەند کرا
دواى زنجیرەیەک کۆبونەوە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پرۆژە یاساى بودجەى گشتى عێراقى بۆساڵى ٢٠٢١ پەسند کرد .
بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە کۆبونەوەى ئەمرۆیدا ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پرۆژە یاساى بودجەى گشتى فیدراڵى بۆ ساڵى دارایى ٢٠٢١ پەسەند کرد.
پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بودجە دواى ئەوە دێت کە بۆماوەى دوو رۆژە ئەنجومەنى وەزیرانى سەرقاڵى گفتوگۆکردنە لەبارەى ئەو پرۆژە یاسایە.