پرۆژە یاساى بودجەى عێراق رەوانەى پەرلەمان دەکرێت
پەیامی کورد ... پرۆژە یاساى بودجەى عێراق رەوانەى پەرلەمان دەکرێت
وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق وادەى رەوانەکردنى پرۆژە یاساى بودجەى ٢٠٢١ ى عێراق بۆ ئەنجومەنى نوێنەران ئاشکرادەکات و لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجەدا و دابەزاندنى نرخى دینار بەرامبەر بە دۆلاریش روونکردنەوە دەدات.
حەسەن نازم، وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى ٢٠٢١ ى عێراق رەوانەى ئەنجومەنى نوێنەران دەکرێت .
سەبارەت بە پشکى هەرێمى کوردستانیش لە بودجەى ساڵى ٢٠٢١ی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکان لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى داهاتوى عێراقدا بەردەوامن.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەبارەى بەهاى دینار بەرامبەر بەدۆلار رایگەیاند، نرخى فرۆشتنى دۆلار هەڵکشان وداکشانى بەسەردا دێت، بەڵام دواتر جێگردەبێت
راشیگەیاند، حکومەت سوورە لەسەر جێگیرکردنى نرخى دۆلار و لەبڕیارى بەرزکردنەوەى نرخى فرۆشتنى دۆلار پاشگەز نابێتەوە، چونکە دەبێتەهۆى چالاکبونى کەرتى تایبەت.