TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی لە بەغدا لابرد

Navas Jan
Admin
📅 30 Ağustos 2022 17:56

پەیامی کورد... ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی لە بەغدا لابرد

سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ، لە بەغدا و شارەکانی تر لا ببات.

لە بەیاننامەیەکی کورتدا سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، کە بڕیاری داوە قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا و شارەکانی تر لا بەڕێت.

ئەم بڕیارەش دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی موقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر دێت، کە کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەچووو تێیدا داوای لێ بوردنی لە گەلی عێراق کرد و داوای لە خۆپیشاندەرانیش کرد لە ماوەی یەک کاتژمێردا، بکشێننەوە و کۆتایی بە توندوتیژی بهێنرێت.

 

Paylas: