ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە لە خۆرهەڵاتی دێرەزۆر دەستیپێکردەوە
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات " هه‌سه‌ده " له ده‌شتاییه‌كانی دێره‌زۆر ڕووبه‌ری 18كم-یان له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگاركرد و دوو ئۆتۆمبێلیشیان تێك‌شكاند.
ئۆپراسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره له خۆرهه‌ڵاتی دێره‌زۆر كه به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین وه‌ستابوو، له 1ی ئایاره‌وه ده‌ستیپێكردۆته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی فوراتنیوز بڵاویكردۆته‌وه، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده توانیویانه ڕووبه‌ری 18كم له ناوچه‌كه‌دا رزگار بكه‌ن و دوو ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی داعش-یشیان تێكشكاندووه.
به كۆنتڕۆڵكردنی18كم له خاكی دێره‌زۆر، شه‌ڕڤانان نزیكبونه‌ته‌وه له گوندی سوسا، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری سوریا و عێراق و ته‌نیا 5كم ماوه بگه‌نه ئاوی فوراتیش. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوئاهه‌نگی سه‌ربازی له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و سوپای عێراق له میانەی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لولی جزیره دژ به چه‌كدارانی داعش، به‌رده‌وامه.