ئەگەری شەڕی نێوان چین و ئەمریکا لە ئارادایە
پەیامی کورد ... ئەگەری شەڕی نێوان چین و ئەمریکا لە ئارادایە
سێناتۆرێكی ڕووسی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی "شه‌ڕێكی سیاسی به سرووشتێكی ڤیرووسی" له نێوان ئه‌مریكا و چین به دوور نازانێت، ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كی زۆره پێشبینی ئه‌و پێكدادانه ده‌كرێت.
ئه‌لێكسی بۆشكۆڤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی ڕووسیا، كه ده‌كاته ئه‌نجوومه‌نی باڵای په‌رله‌مانی ڕووسیا، له تویته‌ره‌وه، له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به چین له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤیرووسی كۆرۆنا قسه‌یكردووه، نووسیوێتی، پێده‌چێت دۆخه‌كه تا ڕادده‌ی هه‌ڵگیرسانی "شه‌ڕێكی سیاسی به سرووشتێكی ڤیرووسی" له نێوان واشینتۆن و په‌كین هه‌ڵكشێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڕیاریدا به فه‌رمی چین تۆمه‌تبار بكات به‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنایه و زانیاریی له‌سه‌ر ڤیرووسه‌كه شاردوه‌ته‌وه.
بۆشكۆڤ پێشی وایه، ماوه‌یه‌كی زۆره پێشبینیی پێكدادانی نێوان ئه‌مریكا و چین ده‌كرێت.
ده‌شڵێت، له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی نێوان واشینتۆن و په‌كین له شێوه‌ی جه‌نگێكی ئابووریدا ده‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڕیاریدا به فه‌رمی چین به شاردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ڤیرووسی كۆرۆنا تۆمه‌تبار بكات، بۆی هه‌یه به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه ببێته شه‌ڕێكی سیاسی به سرووشتێكی ڤیرووسییه‌وه.
چه‌ند رۆژێكه سه‌رۆك و به‌رپرسانی ئه‌مریكا، چین به شاردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ووڵاته به سه‌رچاوه و هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسه‌كه ده‌زانن، په‌كین-یش ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.