Cîhan
ریشی سوناك دەبێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا
پەیامی کورد... ریشی سوناك دەبێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا
ریشی سوناك لە هەڵبژاردنی حزبەكەیدا توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەو پێیەش دەبێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە.
سەركەوتنی ریشی سوناك دوای كشانەوەی هەردوو ركابەرەكەی بینی مۆردونت و بۆریس جۆنسون سەرۆك وەزیرانی پێشو دێت.
ئاژانسەكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە، مۆردۆنت نەیتوانیوە پشتیوانی تەواوی ئەندامانی حزبەكەی لە پەرلەمان بەدەستبهێنێت و زۆرینەی دەنگەكان بۆ ریشی سوناك بوە كە لەهەڵبژاردندا لەكۆی 357 ئەندام نیوە زیاتری بەدەستهێناوە.
پێشتر ریشی سوناك پۆستی وەزارەتی دارایی هەبوە لەمانگی 2ی ساڵی 2020 تا مانگی 7ی هەمان ساڵ.