TR KU SO
FB X
Cîhan

یاریزانێکی کورد ی ڕۆژهەڵات "خێراترین بردنەوە" تۆمار دەکات

سارا
Yazar
📅 13 Temmuz 2020 18:34

پەیامی کورد     ...    یاریزانێکی کورد ی ڕۆژهەڵات "خێراترین بردنەوە" تۆمار دەکات

"ماکوان ئەمیرخانی" وەزرشوانی هونەرە ڕەزمییەکان لە کێبڕکێیەکدا "خێراترین بردنەوە"  تۆمار دەکات.

لە یارییەکی جیهانی بۆکس دا، "ماکوان ئەمیرخانی" وەرزشوانی کورد، توانی وەرزشوانی بەرامبەری شکست بدات و تەنیا به سێ خولەک یارییەکەی لێی بباتەوە.

ئەو وەرزشوانە کوردە لە کاتی یارییەکەدا هەتا ڕادەیەک بەخێرایی هێرش دەکاتە سەر بەرامبەرەکەی کە هیچ شانسێکی پێ نادات بەرگری لەخۆی بکات.

خێرایی ئەو وەرزشوانە کوردە لە کاتی یاریکردندا ئەوەندە زۆر بووە کە وەک خێراترین بردنەوە لە مێژووی پاڵەوانەتیەکدا  تۆمار کراوە.

"ماکوان"، لەدایکبووی شاری کرماشان سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵات و دانیشتووی ووڵاتی فینلاندە.

ناوبراو لە زۆرینەی کێبڕکێیەکاندا، پاش بەدەستهێنانی سەرکەوتن ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز دەکاتەوە.

ئەم وەرزشوانە کوردە، هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆچیان کردووە بۆ ووڵاتی فینلاند و چالاکییە وەرزشییەکانی خۆی لە "کوشتیـ"ـدا زۆرانبازی " دەست پێ کردووە و دواتر لە "بووکس" درێژەی پێ داوە.

 ئەم وەرزشوانە لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە لە کێبڕکێیەکاندا بەشداریی کردووە و سەرکەوتنی زۆری بەدەست هێناوە.

"ماکوان"، لە کێبڕکێیەکانی "یوو ئێف سیـ"دا، کە لە بەناوبانگترین کێبڕکێیە وەرزشییەکانی جیهانە، وەکوو وەرزشوانێکی فینلاندی بەشداری دەکات و لەم بارەوە ڕایگەیاندووە: "ووڵاتی من کوردستانە و فینلاند شوێنی ژیانی منە".

Paylas: