پارێزەریک بە دەستی بنەماڵەی خەزوورانیەوە کوژرا
پەیامی کورد...پارێزەریک بە دەستی بنەماڵەی خەزوورانیەوە کوژرا
لە پارێزگای میسان پارێزەرێك بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا و پۆلیسی پارێزگاكە زانیاری دەخاتە ڕوو.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی 1ی 2023، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان لە بارەی ئەو ڕووداوەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "لە یەكێك لە ناوچەكانی نیشتەجێبوون لە شاری عەمارە پارێزەرێك بە ناوی عەلی كەریم بەهۆی كێشەی عەشایەرییەوە كوژرا و هێزەكانی پۆلیسیش لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد."
ئەوەش خراوەتە ڕوو، دەركەوت كە ئەو پارێزەرە ساڵیك پێش ئێستا لە هاوسەرەكەی جیا بووەتەوە و بۆیە بووەتە كێشەیان لەگەڵ ماڵی خەزوورانی، سێ كەس بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب بە تەقە پارێزەرەكەیان كوشتووە و بكوژەكان ناسراونەتەوە و هەوڵ بۆ دەستكیركردنیان دەدرێت تاوەكوو بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن.