TR KU SO
FB X
Cîhan

پیرۆزبایی کرێملین لە کاردانەوەی تووندی تورکیا بەرامبەر ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 14 Nisan 2019 21:27

پەیامی کورد  ...   ووتەبێژی کرێملین لە کاردانەوەی تووندی تورکیا لە بەرامبەر فشارەکانی ئەمریکا بە هۆی کڕینی سامانەی ئێس – ٤٠٠ هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، کرێملین لە کاردانەوەی تووندی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا دەربارەی فشارەکانی ئەمریکا لە سەر ئانکارا بە هۆی کڕینی سامانەی ئێس – ٤٠٠ زەوی بۆ ئاسمان پیرۆزبایی کرد

دیپیتری پێسکۆڤ ، ووتەبێژی سەرۆککۆماری ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی : تورکیا لە بن فشارێکی بێ وێنەدایە . ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە لەو باوەڕەداین کە تەنیا کاردانەوەیەکی لەم شێوەیە بۆ ئێمە دەتوانێ شانسی ووتووێژی سەربەخۆمان بۆ بڕەخسێنێت .

جگە لەمانە ، پێسکۆڤ بە شێوەی جیاواز جەختی کردەوە کە ژمارەی ئەو ووڵاتانەی کە توانی حاکمییەتیان هەیە لە ئاستی جیهانیدا بە ژمارەی ئەنگووستی دەست هەژمار دەکرێن .

 لە هەمان کاتدا ، ئەردۆغان کڕینی سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی ئێس – ٤٠٠ ی بە مافی گشتی و ڕەوای تورکیا ڕاگەیاند . بە ووتەی ئەو بابەتی سامانەی ڕووسی کۆتایی پێ هاتووە و ئێستا کاتی جووڵە کردنە بەرەو پێشەوە .

گەورەترین ڕێکەوتننامە ڕادەست کردنی ئێس – ٤٠٠ لە نێوان مۆسکۆ و ئانکارا لە ساڵی ٢٠١٧ دا واژوو کرا .ویلایەتەیەکگرتووەکانی بارەهای بار بە ووتنی ئەوەی کە هەڕەشەیە بۆ سەر ناتۆ لەگەڵ ئەم ڕێکەوتننامەیە دژایەتی کردووە و داواکای پاشگەز بوونەوەی تورکیا لە کڕینی ئەم سیستەمە و بە کار هێنانی ئەم سیستەمە بەرگرییر ئاسمانی مووشەکییەی پاترییۆت بووە .

Paylas: