ئەردۆغان : داوام لە ترامپ کردوە پاڵپشتی سەربازی ئۆپراسیۆنەکەمان بکات لە ئێدلیب
پەیامی کورد ... سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، داوایان لە ترامپ کردوە پاڵپشتی سەربازی بنێرێت بۆ ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا لە ئیدلیب، دەشڵێت، پێشبینی دەکات گفتوگۆکانی کۆتایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ببێتە هۆی راگەیاندنی ئاگربەست لە پارێزگای ئیدلیب بە زووترین کات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی وتارێکدا لە بەردەم پارتی داد و گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێشبینی دەکات گفتوگۆکانی کۆتایی ئەم هەفتەیەیی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ببێتە هۆی راگەیاندنی ئاگربەست لە پارێزگای ئیدلیب بە زووترین کات.
لەبارەی داواکرنی کەرەستەی سەربازی بۆ پاڵپشتیکردن لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە ئیدلیب ئەردۆگان ووتی، "داوامان لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردوە کە هاوکاری سەربازیان پێشکەشبکات".
وابڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ڤیلادیمێر پووتین سهرۆكی رووسیا و رهجهب تهیب ئهردۆغان، سەرۆکی تورکیا رۆژی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سووریا کۆببنەوە.