TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆغان داوای گەڕانەوەی سزای لە سێدارەدان دەکات لە ووڵاتی نیوزیلەندا

سارا
Yazar
📅 20 Mart 2019 18:42

پەیامی کورد  ...  ئەردۆغان داوای گەڕانەوەی سزای لە سێدارەدان دەکات لە ووڵاتی نیوزیلەندا .

سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە ووڵاتی نیوزیلەندا دەکات کاربکات بۆ گەڕاندنەوەی سزای لە سێدارەدان، ئەوەش دوای ئەوەی هەینی رابردو چەکدارێک لە دوو مزگەوتی شاری کرایستچێرچی نیوزلەندادا 50 کەسی کوشت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی ڕووداوەکەی هەینی ڕابردووی نیوزیلەنداوە کە کوژرانی 50 کەس و برینداربوونی 50 کەسی دیکەی لێکەوتەوە رایگەیاند "50 کەس لە براکانمان بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران، ئەو باجەکەی دەدات، ئەگەر نیوزیلەندا باجەکەی پێنەدات ئەوا ئێمە بەشێوەیەک لە شێوەکان باجەکەی پێدەدەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا هەڵەی کرد کاتێک 15 ساڵ لەمەوبەر سزای لە سێدارەدانی هەڵوەشاندەوە، پێویستە نیوزیلەندا ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر لەپێناو گەڕاندنەوەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەکان تاوەکو هێرشبەرەکەی کرایستچێرچ لە سێدارە بدرێت".

شەممەی رابردو 16ی ئازار، دادگای نیوزیلەندا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست برینتن تارانتی ئۆستراڵی دەستگیرکرد، دوای ئەوەی لەمیانەی نوێژی هەینیدا لە دوو مزگەوتدا 50 کەسی کوشت.

Paylas: