TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆغان : لە کڕینی سیستەمی ئێس - ٤٠٠ پاشگەز نابینەوە

سارا
Yazar
📅 15 Mart 2019 18:48

پەیامی کورد  ...  تورکیا سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا ، نییەتی نییە لە کڕینی ئێس – ٤٠٠ پاشگەز بێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە هابرتورک ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند : " ئێمە باس و خواست لەمبارەوە " کڕینی ئێس – ٤٠٠ " ی ڕاماوەستان کە بمانەوێت هەنگاوێک بەرەو دوا بگەڕێینەوە . ڕووسیا پەدافەندی بەرگری ئاسمانی ئێس – ٤٠٠ ی لە مانگی جانیوەری بۆ تورکیا ڕادەست بکات .ئەو جەختی کردەوە کە تورکیا ئامادەیە پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریوت یش لە بەرچاو بگرێت ، لەگەڵ خاڵگەلی گرینگی دیکە پەیوەند لەگەڵ بەرهەم هێنانی هاوبەش ، گواستنەوەی تەکنۆلۆژیایی و نرخی ئەم سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەی هەیە .

ڕیکەوتنی ڕادەستکردنی بەرگری ئاسمانی ئێس – ٤٠٠ بۆ تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ واژوو کرا . دژی ئەم مامەڵەیە بارەهای بار لە ئەمریکا قسە کراوە و هەڕەشەیان کرد کە ڕادەست کردنی شەڕکەرەکانی ئێف – ٣٥  کە پێشتر نرخەکەی لە ڕێگای تورکیاوە دراوە هەڵبوەشێنرێتەوە و دواکاری ئەمە بوون کە تورکیا لە نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا دا یەکێک هەڵبژێرێت .

Paylas: