ئەردۆغان و سەرۆکی گشتی مەهەپە لە کۆشکی کۆماری کۆ دەبنەوە
ئەمرۆ كاتژمێر ١٦:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار دوای سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی كۆمار له هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆکكۆمار، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە كۆشكی كۆماری، پێشوازی ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په دەکات.
دوێنێ له ئیستانبول سه‌رۆکكۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد له‌باره‌ی گواستنه‌وه بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی. دوای کۆبوونەوەکە كه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و ژمارەیەک له وه‌زیران و بیرۆكراته‌كان به‌شداریان كرد و تیایدا تاوتوێ بابه‌ته‌كان له‌باره‌ی سیستمی نوێ كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژەی پێداوە، ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره. و كاتژمێر ١٦:٠٠ له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، دەولەت باخچه‌لی كۆده‌بێته‌وه.
هاوکات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری بكات.