ئەردۆغان : کار بۆ بەدەست هێنانی مافەکان دەکەین
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد لەمیانەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی تیروپشکی دادوەران و داواکاران لە بێشتەپە، و وتیشی، “هاوشێوه‌ی درێژكراوه‌كانی له دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ماندا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی میلیشیاكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی " فه‌تۆ " له ڕێكخستنه‌كانی دادوه‌ریماندا هه‌ڵده‌كه‌نین. ناڵێم هه‌ڵمانكێشاون، هه‌ڵیانده‌كێشین چوونكه جارێ ماون. هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌مان، به‌دڵنیاییه‌وه ڕێگه ناده‌ین له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریشماندا، به‌ره جیاكردنه‌وه، گرووپگه‌رایی و به‌تایبه‌تیش ڕێكخراوه نایاساییه‌كان سه‌رهه‌ڵبده‌ن”.
هاوکات سەرۆککۆماری تورکیا ووتی : “ هیچ کەسێک لەژێر ئەو سەقفە پیرۆزەدا جێگای نابێتەوە کە پابەندیی بە دەوڵەتەوە نەبێت، کە خزمەت بەو گەلە نەکات کە بەناوییەوە فەرمان دەردەکات و تاکە پێوەری یاسا و دادپەروەریی نەبێت. ئیمه دادوه‌ر، داواكاری گشتی و كارمه‌ندانێكی دادگامان پێویسته كه ته‌نیا و ته‌نیا له ژێر فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت و گه‌لدا بێت و، به‌پێی ئه‌و ڕێگایه‌ی یاساكان دیاریكردووه كار بكه‌ن، نه‌ك له ژێر فه‌رمانی ئه‌م كه‌س و ئه‌و كه‌س و، گرووپ و تیمه‌دا. هەر هاووڵاتییەکی ئەم ووڵاتە، ئەگەر بێت و بزانێت کاتێک لە دەرگای دادگاوە دەچێتە ژوورەوە مافەکانی بەدەست دەهێنێت، ئیتر ئەو کاتە هەموومان پێکەوە بە ئاسوودەیی دڵەکانەوە، درێژە بە ژیانمان دەدەین”.