TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆغان: سەرپۆش هەموار دەکەینەوە و دەستوور دەگۆڕین

Navas Jan
Admin
📅 08 Ağustos 2023 14:42

پەیامی کورد... ئەردۆغان: سەرپۆش هەموار دەکەینەوە و دەستوور دەگۆڕین


دوای کۆبوونەوەی کابینەی وەزیرانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەزری نوێی یاسادانانی پەرلەمانی تورکیا بابەتی سەرپۆش هەموار دەکەنەوە و دەستووریش دەگۆڕن.

لەمبارەیەوە کۆبوونەوەی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری بەڕێوەچوو و ماوەی 3 کاژێر و 20 خولەکی خایاند.

دوای كۆبونەوەكە ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا باسی لە چەند تەوەرێکی کۆبوونەوەکە و رۆژەڤی وڵاتەکەی کرد و جەختی لەسەر دەسکەوتە ئابوورییەکانی تورکیا کردەوە و گوتی: "لە تەممووزی ئەمساڵدا هەناردەمان ٪8.4 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 20 ملیار و 93 ملیۆن دۆلار. ئەم ژمارەیە بەرزترینی هەناردەی مانگی تەممووزە لە مێژووی ئێمەدا. هەروەها لە 12 مانگی رابردوودا هەناردەمان 2.1٪ زیادیکردووە و بووەتە 253 ملیار و 380 ملیۆن دۆلار".

لەبارەی مەترسییەکانی بوومەلەرزەكە رایگەیاند، لە تەواوی وڵاتەکەدا 6.5 ملیۆن یەکەی نیشتەجیبوون نۆژەندەکەنەوە کە 1.5 ملیۆنی لە ئیستەنبووڵ دەبێت.

ئەردۆغان باسی لە پرسی سەرپۆش و دەستوور کرد و ئاشكرای كرد: "لەگەڵ کردنەوەی پەرلەمانەکەمان، بابەتەکانی سەرپۆشی و پارێزگاری لە خێزان، تەواوی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکمان داون، بەجێیان دەگەیێنین، دەمانەوێت دیموکراسیی تورک لە دەستووری کودەتا رزگاربکەین و بە دەستوورێکی مەدەنیی شاد بکەین."

Paylas: